ته‌مووز 04, 2018 07:50 Asia/Tehran
  • ئەنجامی یارییەکانی رۆژی سێ شەممەی مۆندیالی تۆپی پێی ڕووسیا٢٠١٨

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلیز بە سەرکەوتن بەسەر کۆلۆمبیا لە زەبروەشاندنی پێناڵتی گەیشتە قۆناخی چواریەکی فیناڵی مۆندیالی٢٠١٨ و بەم چەشنە بوو بە خەنیمی هەڵبژاردەی سوید.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دوێشەو لەدوایاریی قۆناخی هەشت یەکی فیناڵی مۆندیالی٢٠١٨، ئینگلیز و کۆلۆمبیا لە یاریگەی "سپارتاک"ی شاری مۆسکۆ کەوتنە ململانێ کە ئەو یارییە بە ئەنجامی یەک بە یەک کۆتایی پێهات و ئینگلیز بە سەرکەوتن لە لێدانی زەبری پێناڵتی وەک دواتیم ڕێی پەیدا کرد بۆ قۆناخی چواریەک.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی سویدیش دوێشەو(سێ شەممە) یەک بەهیچ لە هەڵبژاردەی سوئیسی بردەوە.

سەرپەیڤ