ته‌مووز 07, 2018 07:29 Asia/Tehran
  • بە دوورکەوتنەوەی ئۆرۆگۆئە و بەرازیل ، تەنیا ئوروپا لە جامی بیست و یەکەمدا دەمێنێتەوە

بە دۆڕاندنی دوو هەڵبژاردە لە کیشوەری ئەمریکا ، موندیاڵی 2018 ی روسیا تەنیا بە هەڵبژاردە ئوروپیەکان درێژەی دەبێ .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، قۆناخی چارەکی کۆتایی یاریەکانی جامی جیهانیی رۆژی هەینی بە بەڕێوەچوونی دوو یاری بەردەوام بوو کە سەرەتا فەڕەنسە لە بەرامبەر ئۆرۆگۆئەدا بە سەرکەوتنی دوو بە سفر گەیشت و یەکێک لە هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووری سڕیەوە .

چەند کاژێر دواتر هەڵبژاردەی بەرازیل کە نازناوی پڕ شانازی ترین هەڵبژاردەی جیهانی هەیە ، لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلژیکدا رۆیشتە مەیدان و دوو بەیەک بەم هەڵبژاردەی دانا تا دوایین هەڵبژاردەی ئەمرکای باشووریش لە مۆندیاڵ دوورکەوێتەوە .

بە سڕانەوەی هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگۆئە و بەرازیل هیچ نوێنەرێک لە کیشوەرەکانی دیکە لە جامی بیست و یەکەمدا نەماون و هەڵبژاردەکانی فەڕەنسە و بەلژیک گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی و لە نێو هەڵبژاردەکانی بەریتانیا ، سوید ، روسیە و کرۆڤاسیا دوو هەڵبژاردەی دیکەش بە قۆناغی پێش کۆتایی دەگەن .

لە دوو یاری پێش قۆناغی کۆتایی ئەمڕۆ شەممە سوید لە گەڵ ئینگلیس یاری دەکات و هەڵبژاردەکانی روسیا و کرۆڤاسیاش رووبەڕووی یەک دەبنەوە .

سەرپەیڤ