ئاب 23, 2018 11:33 Asia/Tehran
  • ئەبوو عەلی سینا ، میری پزیشکان(تایبەت بە ڕۆژی پزیشک یەکەمی خەرمانانی ١٣٩٧ ڕێکەوت لەگەڵ ٢٣ ئاگۆستی ٢٠١٨)

لە مێژووی پزیشکیی ئیسلامی دا ، لیستەی دەیان پزیشکی پایەبەرز و بلیمەت و سەدان بەرهەمی پزیشکی ناودار هەیە بەڵام لەم ناوە دا ئەبوو عەلی سینا حەکیم، فەیلەسووف، پزیشک و زانستوەری گەورەی ئێرانی کەلە جیهانی عەرەب دا بە ناوی (Avicenna ) و بەنازناوی میری پزیشکان دەیناسن ، ،جێگایەکی تایبەتی هەیە .

خەڵکی ئێران هاوڕەوت لەگەڵ ڕێزگرتن لەپلە و جێگای ئەم زانستوەرە مەزنە ئێرانییە  ڕۆژی یەکەمیی خەرمانان(٢٣ ئاگۆست) ڕۆژی لە دایکبوونیی ئەم زانستوەرە لەبەر ڕێز گرتن لە ڕاژەکارییەکانیی ، بە ناوی رۆژی پزیشک ناودێر کردووە ، تا هاوڕەت لەگەڵ ڕێزگرتن لەم زانستوەرە گەورەیە ، ڕێزیش بگرن لە ڕاژەکارییە گەورەکانیی .

گڵکۆی بووعەلی سینا لە شاری هەمەدان

لە سەرەتای خەرمانانی ٣٥٩ هەتاوی (٩٨٠ زایینی) لە نزیکیی شاری بۆخارا کە یەکی لە ناوەندەکانیی زانست و ئەدەبی ئێران دوای هاتنی ئیسلام بوو،دوا ب دوای هاوسەرگیری نێوان عەبدوڵڵا بەڵخی و ستارە بۆخارایی، کورێک لە دایک بوو کە ناویان دانا "حسین". ئەم کورە تا تەمەنی دەساڵان فێری زۆرتری زانستەکانی قورئانی و مەنتیق و بیرکاری بوو.پاشان لای " ئەبوو سەحیل مەسیحی" فێری زانستەکانی سروشتی و واوە سروشتی و پزیشکی بوو.
 


کورتە فیلمێک لە گڵکۆی ئیبنی سینا


بووعەلی سینا سەرەڕای ژیانی پڕ لە هەوراز ونشێوی ، بەڵام ژیانی عەقلانیی و حەکیمانەی بە بایخی هەبوو، شایەتی ئەم بابەتەیش ژمارە و شێوازی بەرهەم گەلێکە کە نووسیوێتی. ناو براو ٤٥٠ پەرتووکی لە بوارە جۆر بە جۆرەکان دا نووسیوە ، لە نێوان ئەم کتێبانە دا کتێبی شیفا لە بواری فەلسەفە و قانون لە بارەی پزیشکی لە وێنەی ناودارترین بەرهەمەکانی ئەم زانستوەرە گەورەیەن.

پەردەلادان لە پەیکەرەی بووعەلی سینا

وەدۆزەکانیی پزیشکی ئیبنی سینا لە کتێبی "قانون" ، چەندەها سەدە لە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیی و ڕۆژئاوای مەسیحیی بارودۆخێکی تایبەتییان بووە ، بۆ پێنج سەدە لە سەدەی ١٣ تا ١٧ زایینی ئەم کتێبە یەکێ لە پەرتووکە سەرەکیەکان بووە لە زۆریک لە زانکۆکانیی پزیشکی لە ئەرووپا دا

بەشێک لە کتێبی قانون

کتێبی "قانون" لە لایەن مامۆستا هەژار (لەدایکبووی ساڵی ١٣٠٠ هەتاوی لە گوندی شەرەفکەند- کۆچی دوایی ڕەشەمەی ١٣٦٩ ) لێکۆڵەر ، وەرگێر و شاعیری بەناوبانگی کورد بە فارسی تەرجەمە کراوەتەوە ،مامۆستا هەژار وەکوو توێژینەر لە زانکۆی تاران دەستی دایە تەرجەمەو وەرگێرانی بەرهەمی بە بایخی ئیبنی سینا واتە  پێنج جلد کتێبی قانون، یادی بەرز بێت.

مامۆستا هەژار

 

سەرپەیڤ