پیرۆزبایی بهبۆنهی ساڵڕۆژی لهدایکبوونی ئیمام موسا کازم(ع) ئیمامی حهوتهمی شیعهکانی جیهان
ئیمام مووسا کازم(ع) بیستی زیحەججەی ساڵی١٢٨ی کۆچی مانگی لە ئاوایی"ئەبواء" هەڵکەوتوو لەنێوان مەککەو مەدینە لەدایک بوو، باوکی ئیمامی حەوتەمی شیعەکان، حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع)-ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهانە.
ئیمام مووسا کازم(ع) لە زانست، خاکەڕایی و سەدەقەدانی زۆری، سەخاوەت و دەسبڵاوی و بەخشندەیی، یەکجار بەناوبانگ بوو. ئیمامی حەوتەمی شیعەکان بە کۆکردنەوەی ریوایات و حەدیس و ئامۆژگارییە دینییەکان و بوژاندنەوەی داب و نەریتەکانی باوکی بەڕێزی، ئیمام جەعفەری سادق(ع) و هەروەها فێرکاریی و ئیرشادی شیعەکان، ئیسلامی ڕاستەقینە کە بەهۆی خەباتکاریی و ئامۆژگارییەکانی ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهان، ڕێک وپێک و پتەو ببوو، پاراست و بەهێزی کرد.
سەردەمی ژیانی ئیمام مووسای کازم، هاوکات بوو لەگەڵ دەسەڵاتی چە ند خەلیفەیەکی بەنی عەبباس. ئیمام مووسای کازم (ع) ئەفەرمووێ: بانترین شت که مرۆڤ لەخوداوە نزیک دەکاتەوە پاش ناسینی خودا ،نوێژ و چاکەکردن بەرامبەر دایک و باوک و واز هێنان لە خۆبه زلزانی و فەخرفرۆشییە.
چالاکی ئەو حەزرەتە لە دووبەرەدا دەستی پێ کرد، یەکیان خەبات دژ بە دەسەڵاتداریەتی ملهوڕان و نەچوونە ژێرباری ملهوڕان و ئەوی دیکەشیان ڕێنمونی کردنی خەڵکە. دلۆڤانی و کەرەمی ئیمام مووسای کازم ویردی سەر زمانان بوو و خەڵک بە کەسایەتییەکی نەرم و نیان و بوردەبار و بێ فیزیان دادەنا.ئەو حەزرەتە سەرباری زوڵم وستە م و ملهوڕی دەسەڵاتدارانی بەنی عەبباس، هەر کە هەلێکی دەس کەوتبایە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکانی ئیسلام، دەکار دەهێنا.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) بەئامادەبوون لە مزگەوتەکان، تەکیەکان و شوێنە مەزهەبییەکانی دیکە، ڕێوڕەسمەکانی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمامی حەوتەمی شیعەکان بەڕێوە دەبەن.
وتاردان لەبارەی پلەوپێگەی ئیمامی حەوتەمی شیعەکانی جیهان، بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی و شەربەت و مەولوودی خوێندن، لەوێنەی بەرنامەکانی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) لەئێرانی ئیسلامییە.
ساڵهاتی له دایک بوونی ئیمام موسا کازم(ع) له سەرجەم پهیڕهوان و شوێنکهوتووانی ئهو حهزرهته پیرۆز بێ.