ئه‌یلوول 04, 2018 21:43 Asia/Tehran
  • هەمەدان پێتەختی گەشتیاریی ئاسیایی لە ساڵی 2018

هەڵبژاردنی هەمەدان وەکوو پێتەختی گەشتیاریی ئاسیایی لە ساڵی 2018 دا لەلایان ACD، توانیویەتی ڕۆڵێکی کارامە بگێڕێ لە پێناو ناساندنی ئەم شارە وەکوو شوێنێکی ئامانج بۆ گەشتیارانی ئاسیایی.

مەزاری ئێبنی سینا- هەمەدان

شاری هەمەدان، پێتەختی فەرهەنگ و شارستانیەتی کۆنی ئێران، لەباری مێژوویی، جوگرافی و سرووشتییەوە گەلێک شوێنی سەرەنج ڕاکێشی هەیە و هەموو ساڵێک گەشتیارانی نێوخۆیی و بیانی ڕووی تێ دەکەن. لەم دواییانەدا هەمەدان، پێتەختی گەشتیاریی ئاسیا لە ساڵی 2018، میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی گەشتیاری وڵاتانی ئاسیایی بوو و بەم زووانەش جڤینی ڕێکخراوی گەشتیاریی UNWTO لەم شارەدا بەرێوە دەچێت.

کۆبوونەوەی وەزیرانی گەشتیاریی وڵاتانی ئەندامی کۆگەی گفتوگۆی ئاسیایی 

کۆبوونەوەی وەزیرانی گەشتیاریی وڵاتانی ئەندامی کۆگەی گفتوگۆی ئاسیایی ACD، حەفتەی ڕابردوو بە بەشداری نوێنەرانی گفەشتیاریی 33 وڵاتی ئاسیایی لە هەمەداندا بەڕێوە چوو.

ئیسحاق جەهانگیری، یاریدەدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "هەمەدان 2018

ئیسحاق جەهانگیری، یاریدەدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "هەمەدان 2018، پێتەختی گەشتیاریی ئاسیا" گوتی: هەمەدان ئەتوانێ یەکێک لە ناوەندە گرینگ و سەرەنج ڕاکێشەکانی ئاسیا بێت لە بواری گەشتیاریدا.

باندیت لیمچون، سکرتێری گشتیی ACD

باندیت لیمچون، سکرتێری گشتیی ACD یش پەیامی پیرۆزبایی 34 ئەندامی کۆگەی هاوکارییە ئاسیاییەکانی بە هەمەدان وەکوو پێتەختی گەشتیاریی ئاسیا لە ساڵی 2018دا ڕاگەیاند. ئەم کاربەدەستە ئاسیاییە، ئێرانی وەکوو لانکی شارستانیەتێکی بەشکۆ ناساند و پێیداگرت: پارسییەکان خەڵکێکی میواندۆست و بەرێزن.

لەم کۆبوونەوەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە تایبەتمەندییە مێژووی، شارستانیەت و گەشتیاریی هەمەدان، ئەو شارە بە شیاوی بوون بە پێتەختی گەشتیاریی ئاسیا ڕاگێندرا.

کونفڕانسی نێودەوڵەتیی "هەمەدان" پێتەختی گەشتیاری وڵاتانی ئاسیایی لە ساڵی 2018، بە خوێندنەوەی بڵاونامەیێک لە پەنای گڵکۆی ئێبنی سینا، کۆتایی هێنا بە کاری خۆی.

مزگەوتی جامیعی هەمەدان

 

لە بەشێک لەو بڵاونامەیەدا هاتووە: هەمەدان پێتەختی یەکەم شارستانیەتی بەشکۆی ئاریایی و زێدی وەدیهاتنی شارستانیەتی گەورەی ئێرانی، بەردەوام تەوەری گۆڕانکاری و ڕوداوگەلێک بووە کە ئەم کیشوەرە کۆنە بە خۆیەوە دیتوویەتی. سەرهەڵدانی کەڵەپیاوانێکی وەکوو ئێبنی سینا، بەناوبانگترین پزیشکی ئێرانی لە سەدەکانی یەکەمی سەدەمی ئیسلامی و کەسانێکی زانا وەکوو "باباتاهیر" ئەم شارەیان کردووە بە یەکێک لە شوێن دانەرترین ناوەندەکانی گەشەی فەرهەنگی ئێرانی و ئیسلامی.

مەزاری باباتاهیر- هەمەدان

بوونی شوێنی سەرەنج ڕاکێشی سرووشتی زۆر وەکوو ئەشکەوتی عەلی سەدر کە یەکێکە لە گەورەترین ئەشکەوتە ئاوییەکانی جیهان و هەروەها بارستای هەرە زۆری هونەرمەندان لە پێناو خولقاندنی دەسکاری بەنرخ و کەم وێنە، ئەو شارەی کردووەتە شوێنی ئامانج بۆ گەشتیارانی جۆراوجۆر.

 

 

سەرپەیڤ