شەترەنجبازی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی فەڕەنسە
حوزهیران 01, 2019 19:00 Asia/Tehran
عەلیڕەزا فییروزجا شەترەنجبازی ئێرانی لە بەشی خێرای پێشبڕکێکانی فەڕەنسەدا ، باڵاتر لە هەموو خەنیمەکانی خۆی ، نازناوی پاڵەوانەتی وەدەسهێنا .
بەپێی راپۆری روژی شەممەی ئیرنا ، فیروزجا کە نازناوی شەشەمیی پێشبڕکێکانی خێرای جیهانی لە کارنامەدا هەیە ، لە پێشبڕکێکانی فەڕەنسەدا توانی وەک کەسی یەکەم لەسەر سەکۆی یەکەمی پێشبڕکێکان دا ڕاوستێ .
شەترەنجبازی 15 ساڵەی ئێرانی بەر لەوەش توانیبووی لە پێشبڕکێکانی 960 ی ریکیاویکی ئیسلەند نازناوی پاڵەوانەتیی بە خۆی تەرخان بکات .