خانمە کاراتە کای ئێران مەدالیای برۆنزی لیگی وانی چینی بردەوە
حوزهیران 10, 2019 11:13 Asia/Tehran
حەمیدە عەباسعەلی خانمە کاراتە کای ئێران مەدالیای برۆنزی چوارەمین قۆناغی لیگی کاراتە وانی چینی وەدەسهێنا .
حەمیدە عەباسعەلی خانمە کاراتە کای ئێران لە کێشی ژێر 68 کیلۆ بە باڵاداەستیی سێ بە دوو لە بەر امبەر سیلۆ فراکوتی لە وڵاتی ئیتاڵیا ، بە مەدالیای برۆنز گەیشت .
چوارەمین قۆناغی پێشبڕکێکانی لیگی نایابی کاراتە وانی چین لە حەوتی ژوئەنەوە بە ئامادەبوونی 574 کاراتەکا لە 76 وڵاتی جیهانەوە لە شانگهای چین دەست پێبوو و نۆی ئەم مانگە کۆتایی هات .