حوزه‌یران 10, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی سەرگروپی پێشووی تیمی نیشتمانی کاراتە لە تفلیس

لە کۆتایی پێشبڕکیکانی کاراتەی نێودەوڵەتی گورجستان سەرگروپی تیمی نیشتمانی وڵاتەکەمان لە کێشی ئازاد توانیی میداڵیای زێڕ بەدەس بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، ئەم پێشبڕکییانە بە بەشداری وئامادە بوونی کارتەکا گەلێک لە ١٢وڵاتی جۆربەجۆرلە لایەن سەبک وشێوازی شوتوکان وبۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە تفلکیس وبە چاوەدێری " کاسویا " سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی ئەم سەبک وشێوازە بەڕێوەچوو کە لە کۆتایی دا مەهدی سوڵتانی توانی میداڵیای زێر وەدەس بخات. یاریەکانی بەشی کاراتەی سوننەتی لە کیشی ئازاد بە ئامادەبوون وبەشداری ٢٧ کاراتە کابەڕێوە چوو کە سوڵتانی دوای سەرکەوتن لەبەرانبەر خەنیمانێک لە ڕووسیا، قەزاخستان و ئەرمەنستان چوونە بەشی کۆتایی . ناوبراو لە یاری کۆتایی دا دەبوا لەگەڵ محەممەد حسێن محەممەدی فەرد یاری کردبا کە ئەم کارەتەکارە ئامادەی یاری کردن نەبوو. سوڵتانی پاش ئەمە لە سێ خۆلی بەردەوام توانیبوو میداڵیای زێڕ بەدەس بێنێت ، لەم خۆلە بە بەدەس هێنانی میداڵیای زێڕ ٢٠٠٠ دوڵار خەڵاتی نەختی وەرگرت.