حوزه‌یران 10, 2019 17:36 Asia/Tehran
  • پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی بایسیکل سواری کوێستانه به رزه کانی  ئێران : فەراز شکری بوو بە سەرکەوتووی یەکەمین ڕۆژی پێشبڕکیکان

کاپیتانی تیمی نیشتمانی بایسیکل سواری کوێستانی وڵاتەکەمان لە رٶژی یەکەمی پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی کویستانی ئێران دەرەوشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، یەکەمین خۆلی پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی بایسیکل سواری کوێستانیی  ئێران لە ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠ی جۆزەردان لە ناوچەی گەشتیاری سیاسەردی شارستانی بروجن بەڕێوە چوو. لەم پێشبرکییانەی کلاسی دووی جیهانی ، بایسیکل سوارانێک لە وڵاتانی تورکیا، مالیزی، تایلەند ، هێندستان ، ئەفغانستان وچوار تیم لە وڵاتەکەمان حوزریان هەبوو، سەرداوەری ڕووسیایی کاری دادوەریەکەی لە ئەستۆ دابوو. بە پێی بەرنامەی ئەمڕۆ ولە یەکەمین ڕۆژی پێشبڕکیکانەدا ٢٨ بایسیکل سوار لە هێڵی ستارت دابوون وڕیگای پێشبڕکیی شورت تراک یان بە مەودای دە کیلومێتر تێپەڕاند کە لە کۆتایی ئەم پێشبڕکییەدا فەراز شوکری کاپیتانی بە پیشینەی وڵاتەکەمان توانی وەکوو یەکەم کەس هێڵی کۆتایی تێپەڕینیت. پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی بایسیکل سواری کوێستانی  ئێران لەماوەی ڕۆژەکانی ئەمڕۆ وسبەینی لە شارستانی بروجین بەڕێوە دەچێت وبایسیکل سواران سبەینی کاتژمێر دەی بەیانی پێشبڕکیی ئۆلمپیکی ئیکس سی ئو بۆبڕینی ڕێگای سیی کیلومیتری تێدەپەڕینن.