حوزه‌یران 10, 2019 19:39 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی پۆرتۆگاڵ لە لیگی نەتەوەکانی  ئوروپا

تیمی نیشتمانی تۆپی پێ پۆرتۆگاڵ بە بردنەوەی هوڵەند بووبە پاڵەوانی لیگی نەتەوەکانی ئوروپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، لەیاری کۆتایی لیگی نەتەوەکانی ئوروپا دوو تیمی نیشتمانی پۆرتۆگاڵ وهوڵەند پێکەوە یاریان کرد کە نێوەی یەکەمی ئەم یاریە بە بێ گوڵ کۆتایی پێهات. لە نێوەی دووهەم گونکالو گوئدس یاریزانی تیمی ڤالینسیا بە شوتێکی کۆنترۆڵ نکراو دەروازەی هوڵەندی کردەوە هەتا ئەم یاریە بە سەرکەوتنی یەک بەسەر سێفری پۆرتۆگاڵ گۆتایی پێ بێت. بەم چەشنە فرناندوسانتوس توانیی دوای پاڵەوانەتی لەگەڵ پۆرتۆگال لە یورو ٢٠١٦، بۆ دوهەمین جار سلسائوی ئوروپا بگەیەنێتە پاڵەوانەتی. لەیاری ڕیزبەندی کە بەرلەم یاریە بەڕێوە چوو تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ئینگلیز توانی بە زەربەی پینالتی سوئیس بباتەوەو ببێتە سێهەم .