نوێنەری کوراشی ئێران لە تاشکەند بوو بە دوهەم
حوزهیران 11, 2019 12:14 Asia/Tehran
دۆسیەی پێشبڕکێکانی کوراشی خەڵاتی گەورەی ئۆزبەکستان بە گەیشتنی هەڵبژاردەی ئێران بە جێگری پاڵەوانەتیی لە تاشکەند داخرا .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، ئەم خولەی پێشبڕکێکان کە یەکشەمە 19ی جۆزەردان بە ئامادەبوونی 160 وەرزشکار لە چوارچێوەی 18 تیم لە وڵاتانی جیاجیا ، دەست پێببوو ، شەوی رابردوو بە پاڵەوانەتی وڵاتی میواندار کۆتایی هات .
تیمی کوراشی بیمەی کەوسەر کە بە نوێنەرایەتی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداریی کردبوو توانی بە وەدەسهێنانی یەک مەدالیای زێڕ ، 2 مەدالیای زیو و یەک مەدالیای برۆنز ببێتە جێگری پاڵەوانەتی .