ناوبژیوانێکی کورد پاڵه‌وانێتى ئاسیا به‌رێوه‌ده‌بات
حوزه‌یران 11, 2019 18:47 Asia/Tehran
ناوبژیوانی نێودەولەتیی کورد، هاوکار سالار له‌لایه‌ن یه‌کێتى تۆپى پێى ئاسیا بانگهێشتکراوە بۆ داوه‌رى خولى پاڵه‌وانێتى کیشوه‌رى هه‌ڵبژارده‌کانى ئاسیا بۆ لاوانى فوتساڵ.
پاڵه‌وانێتییه‌که له رۆژى 14-6-2019 له شارى ته‌برێز ناوەندی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات ئێران ده‌ستپێده‌کات و هاوکار سالارى ناوبژیوانى نێوده‌وله‌َتیش شۆرلیستى چه‌ند یارییه‌کى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه کراوه .
ئه‌و ناوبژیوانه کورده که هاوکات مامۆستاى زانکۆى سلێمانى و خاوه‌نى بروانامه‌ى دکتۆرایه له وڵاتى بریتانیا پێشتریش وه‌ک ناوبژیوان چه‌ندین پاڵه‌وانێتى به‌هێزى به‌ڕێوه‌بردووه .