حوزه‌یران 12, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • یەکەمین ڕیزبەندی ئێران لەگەڵ ویلموتس ، ٢٠ ی جیهان ویەکەمی ئاسیا

تیمی نیشتمانی تۆپیپێ ئێران لە تازەترین ڕیزبەندی فیفا بە یەک پلە هەڵکشان لە پلەی ٢٠ی جیهان ویەکەمی ئاسیا ڕاوەستا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ڕیزبەندی فیفا لە مانگی ژوئەن بڕیارە  سبەینی پێنج شەممە بڵاوبێتەوە. بەم حالە دوای کۆتایی یاریەکانی نیشتمانی بە حسیب کردنی ئەکام وئەنجامە بە دەس هاتووەکان ، ڕیزبەندی نوێ فیفا دیاری کراوە. تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران بە یەک پلە هەڵکشان لەچاو مانگی ڕابردوو لە پلەی ٢٠ی جیهان ڕاوەستا وهەروا پلەی یەکەمی لە ناو تیمەکانی ئاسیایی پاراست . تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ژاپۆن بە بەشداری وئامادە بوون لە پلەی ٢٨ لەنێوان تیمەکانی ئاسیایی پلەی دووهەمی هەیە وکۆریای باشووریش لە پلەی ٣٨ وسێهەمی ئاسیا دایە . ئوسترالیایش تیمی چوارەمی ئاسیا و٤٣ی جیهانە. تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران کە بۆ هەڵبژاردنی جامی جیهانی لەگەڵ قەتەر ڕووبەڕوو دوبێتەوە، دەبێ لە دوو یاری دوستانە لە مانگی سێپتەمبەر گەڵاڵەڕیژی بکات هەتا بتوانێ خۆی بە باشی بۆ ئەم پێشبڕکییانە ئامادە بکات وتیمی نیشتمانیش بەر لە یاریە هەستیارەکان دەبێ خۆی بە شێوەی  تۆکمە وتەواو ئامادە بکات .