بەرهەمی دەرهێنەرێکی کورد چووە فیستیڤاڵی فیلمی ئەڕژەنتین
حوزهیران 15, 2019 10:12 Asia/Tehran
کورتە فیلمی حەلەزوون لە دەرهێنانی موحەمەد تەوریوەریان بە نوێنەرایەتی لە ئێران گەیشتە نۆهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی CINEVERSATIL ئەڕژەنتین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی سنە( رۆشنبیری) سنه، نۆهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی CINEVERSATILئەڕژەنتین لە ئەم خولە میوانداری کورتە فیلمێکی ئێرانییە.
کورتە فیلمی حەلەزوون به دەرهێنانی موحەمەد تەوریوەیان بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەو ڕووداوەدا بەشداری هەیە.
ئەو فیلمە چیرۆکی سێ گەنج دەگێڕێتەوە کە دەیانەوێت بە شێوەی نایاسایی بە یارمەتی قاچاخچییەکان لە سنوور بچنە دەرەوە و خۆیان بگەیێننە وڵاتی تورکیا بەڵام باوەڕە ئاینییەکانی قاچاخچییەکان دەبێتە هۆی ڕوودانی چەندین کێشە بۆ ئەوان.
نۆهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی CINEVERSATIL ئەڕژەنتین 20 و 21 حوزهیران لە شاری بوینس ئایرس بەڕێوە دەچێت.