ته‌مووز 29, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • ٢١ ئافرەت بۆ ئۆردووی تیپی نیشتمانی قورسایی هەڵگرتن بانگهێشت کران

ئۆردووی ئامادە کردنی تیپەکانی نیشتمانی ئافرەتان بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی بەردەم ، لە پێنجی گەلاوێژ دەسپێکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، ئۆردووی ئامادەیی تیمەکانی نیشتمانی تازە لاوان ، لاوان وگەورەساڵانی ئافرەتانی وڵاتەکەمان بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی گەورەسالانی جیهان ، تازە لاوان وگەنجانی ئاسیا ، لە شەممە پێنجەمی گەڵاوێژ دەسپێکراوە وهەتا ٢٥ی گەڵاوێژ لە کەمپی تیمەکانی نیشتمانی کێش هەڵگرتن پێ وشوێن دەگیر درێت. هەربە پێی ئەمە ، کادێری تەکنیکی تیمی نیشتمانی ئافرەتان ٢١ کێش هەڵگری لە چوارچێوەی چوارگروپ بۆ ئۆردوو بانگهێشت کردووە. گروپی یەکەم پێنج هەتا ٢٥ی گەڵاوێژ ، گروپی دوهەم پێنج هەتا دەی گەڵاوێژ، گروپی سێهەم ١١ هەتا ١٨ی گەلاوێژوگروپی چوارەم ١٨ هەتا ٢٥ی گەلاوێژ لەژێر چاوەدێری ڕاهێنەران مەشقەکانیان درێژە پێ ئەدەن .