خانمە وەرزشکاری ئێرانی میدالیای زێڕی جیهانیی تێکواندۆی وەرگرت
تهمووز 31, 2019 12:50 Asia/Tehran
"لەیلا کشاوەرزی" خانمە تێکواندۆکاری ئێرانی لە ڕکاربەرییە جیهانییەکانی "هانمادانگ" ی کۆریای باشور، میدالیای زێڕی بەخۆتەرخان دا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران؛ ئەو وەرزشکارە ئێرانییە لە ماددەی تیویوپ چاگی بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی جیهانی سێ مەتر و ٤٠ سەنتی مەتر میدالیای زێڕی لەمل کرد.
قاچی کشاوەرزی رۆژی دووشەممە لەماددەی "نوپی چاگی" دا شکابوو و رۆژی سێ شەممە بە قاچی شکاو هاتەگۆڕەپانی پێشبڕکێ.
لەماددەی تیویوپ چاگی، "دنیا فەرەهمەند" خانمە وەرزشکاری دیکەی ئێرانی میدالیای بڕۆنزی بەدەست هێنا.
ڕکابەرییە جیهانییەکانی هانمادانگ لە کۆریای باشور لە دوو بەشی خانمان و پیاوان بەڕێوە چوو کە تیمی ئێرانیش بە٢٦ وەرزشکار بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە ببوو.