ته‌مووز 31, 2019 17:16 Asia/Tehran
  • زۆرانی تازەلاوانی جیهان - بولگاریا : سێ میداڵیای زێڕودوو زیو چاوەڕوانی ئازاد کارانی تازە لاوی ئێران

پێشبڕکیکانی ڕیزبەندی وفیناڵی پێنج کێشی دووهەمی کێبەرکیکانی زوورانی ئازادی تازە لاوانی پاڵەوانەتی جیهان ئەمشەر لە شاری سوفیە بەرێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، لە درێژەی پێشبڕکیکانی زوورانی ئازادی پاڵەوانەتی تازەلاوانی جیهان کە هەرئێستاکە لە شاری سوفیەی وڵاتی بولغارستان خەرێکی ئەنجام بوونە ، ئەمڕۆ عەلی عەرەب لە کێشی ٤٥ کیلوگرام، عیرفان ئیلاهی لە کێشی ٦٠ کیلوگرام ، وسوهەیل یوسفی لە کێشی ٩٢ کیلوگرام بۆ بەدەس هێنانی میداڵیای زێڕ وعەلی قولی زادەگان لە کێسی ٥١ وئەبولفەزل وەلی پور لە کێشی ٧١ کیلوگرام بۆ بەدەس هێنانی میدآڵیای بڕۆنز دەڕۆنە مەیدان . پێشبڕکیکانی زوورانی ئازادی تازە لاوانی پاڵەوانەتی جیهان لە حاڵێکدا ئەمشەو کۆتایی پێ دێت کە تیمی ئێران بە سەرنج دان بە بەدەس هێنانی دوو میداڵیای زێڕ ، بڕۆنزێک وپلەی پێنجەم  و٨٦ خاڵ لە پێنج کێشی یەکەم، شانس وبەختی بەدەس هێنانی پلەی پاڵەوانەتی لەم پێشبڕکییانەی هەیە .