ئاب 01, 2019 08:49 Asia/Tehran
  • تیمی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی جیهان

تیمی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی ئێران بە دەستخستنی حەوت میدالیا بوو بە جێگری پاڵەوانی جیهان.

تیمی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی ئێران شەوی پێنج شەممە و لە ڕۆژی کۆتایی هاتنی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی جیهان لە سوفییەی بۆلگاریا بە سێ زێڕ و سێ زیوو برۆنزێک گەییشتە پلەی جێگری پاڵەوانی جیهان.

لەم کێبەرکێیانەدا ڕووسیا بوو بە پاڵەوان.

ململانێی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانەتیی جیهان 29 هەتا 31ی ژوئیە لە شاری سوفییەی بۆلگاریا بەڕێوە چوو.