کورتە هەواڵی وەرزشی
تیمی کاراتەی کچانی ئێران ئەلێف،بە دەستخستنیی ٥٤ مێدالیای زێر بوو بە پاڵەوانیی یەکەمین خولی ڕکابەرییەکانیی ئاسیایی کاراتەی سووکی شوتووکان. رکابەرییەکانی ئاسیایی کاراتەی کچان لە شێوازی شوتووکان لە ڕٶژی دوشەممە بە ئامادەبوونی ٩٠٠ وەرزسڤان لە ئێران، نیپاڵ،هێند،تاجیکستان،پاکستان و عێراق لە یەزد لە ناوەندی ئێران دەستپێکرابوو.
هەڵبژاردەی باڵەی ئێران لە قۆناخیی یەکەمی رکابەرییەکانی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ـی تۆکیو، لەشاری سەنپێتێرزبورگ دەبێ بەڕیز بەرامبەر تیمەکانی ئەمریکای ناوەندی(کوبا و مەکسیک) و تیمێک لە ئەورووپا(ڕووسیا) بێت.سبەینێ هەینی هەڵبژاردەی باڵەی ئێران و کووبا بەڕەوڕووی یەکتری دەبنەوە.
هەموو یارییەکانی فیفا لە ولاتی عێراق لە وان یاری هەلبژاردەی ئەم وڵاتە بەرامبەر ئێران لە یارییەکانیی بەرایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ـی قەتەر بە هۆی دابین نەبوونی پێداویستییە ئاسایشتییەکان لە زەوینێکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت.
"سێرجیۆ بۆساتۆ" ڕاهێنەری ئیتاڵیایی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ڕووسیا دوای سەرکەوتنی تیمەکەی بەرامبەر کۆریای باشووری لە هەڵبژاردەی ئۆلەمپیک و لاسا کردنەوەی حاڵەتی چاوەکانیی کۆریاییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە دەستەکانی، بەڕەگەز پەرەستی تۆمەتبار کراوە.