کاراتە کای مەهابادی مەداڵیای برۆنزی ڕکابەرییەکانی جیهانی کازاخستانی دەستخست.
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i373273-کاراتە_کای_مەهابادی_مەداڵیای_برۆنزی_ڕکابەرییەکانی_جیهانی_کازاخستانی_دەستخست.
سەرۆکی لیژنەی کاراتەی مەهاباد گوتی: "بەهزاد خزری" وەرزشڤانی نیشتمانی پۆشی ئەم شارستانە لە ڕکابەرییەکانیی جیهانی کاراتەی ٢٠١٩ـی کازاخستان توانی پلەی سێهەم و مەدالیای برۆنز دەستبخات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2019 15:58 Asia/Tehran
  • کاراتە کای مەهابادی مەداڵیای برۆنزی ڕکابەرییەکانی جیهانی کازاخستانی دەستخست.

سەرۆکی لیژنەی کاراتەی مەهاباد گوتی: "بەهزاد خزری" وەرزشڤانی نیشتمانی پۆشی ئەم شارستانە لە ڕکابەرییەکانیی جیهانی کاراتەی ٢٠١٩ـی کازاخستان توانی پلەی سێهەم و مەدالیای برۆنز دەستبخات.

عەتائۆڵڵا کاویان ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا گوتیشی: ئەم کاراتەکای مەهابادی لە کێشی خوارەوەی ٧٠ کیلوگرام بە شکست دانی وەرزشڤانانی بریتانی،تاجیکستان و ژاپۆن توانیی بڕواتە قۆناخی بەرلەفیناڵی ئەم ڕکابەرییانە و لەم قۆناخە سەرەڕای شیاوەتی زۆری بەرامبەر وەرزشڤانیک لە ڕووسیا یارییەکەی دانا.

ئەو گوتیشی: ئەم کاراتەکای مەهابادی هاوڕێ هەشت وەرزشڤانی دیکە وەکوو نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕکابەرییانە ئامادەبوون. ئەو دەشڵێت: هەڵبژاردەی کاراتەی شێوازی ئۆیامای وڵاتەکەمان لەم ڕکابەرییانە بە دەستخستنی مەدالیایەکی زێر، زێوێک و ٢ بۆرۆنز پلەی سێهەمی دەستخست. ڕکابەرییەکانی جیهانی کاراتە بە ئامادەبوونی ٢٦٠ وەرزشڤان لە ٢٦ وڵاتی جۆر بە جۆری جیهان لە وڵاتی کازاخستان بەڕێوە چوو.