کوردناسێکی گەورەی ئێرانی لە تاران کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384337-کوردناسێکی_گەورەی_ئێرانی_لە_تاران_کۆچی_دوایی_کرد
پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری کەسایەتی ناسراوی کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و مامۆستای مێژوو و مێژووی هونەری ئێران کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2020 09:07 Asia/Tehran
  • کوردناسێکی گەورەی ئێرانی لە تاران کۆچی دوایی کرد

پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری کەسایەتی ناسراوی کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و مامۆستای مێژوو و مێژووی هونەری ئێران کۆچی دوایی کرد.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو مامۆستا بەناوبانگەی مێژووی ئێران و کورد ناسی ناسراوی کرماشانی ، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ ی گەلاوێژی 1399 هەتاوی لە تەمەنی 86 ساڵیدا  کوچی دوایی کرد.

پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری نووسەر و وەرگێڕ و ئەدیتۆری بەرهەمی زۆر لە بواری کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و وێژەی منداڵ و تازەلاوان بوو.

بەرهەمەکانی ئەو مامۆستایە لە ڕیزی بەنرخترین سەرچاوەکانی زانکۆ لە لێکۆڵینەوەی مێژوودان.

یەکێک لە کتێبەکانی ناوبراو لە ژێرناوی "کوردستان و کرماشان"، لەڕیزی یەکەم ئاسەوارە گشتیە زانستییەکان بۆ ناساندنی ئاسەواری کۆنینەناسی و فەرهەنگی-مێژووی کوردستان و کرماشانە.