ته‌مووز 31, 2020 16:53 Asia/Tehran
  • تارمی بوو بە ھەشتەمین یاریزانی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ

ھەڵمەتبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران وەک ھەشتەمین یاریزانی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناو بە گێڕانەوە لە میدیت بڕواپێکراوەکانی پۆرتۆگاڵ، «مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی تۆپی پێی «ڕیڤ ئاوە» توانی بە درەوشانەوەی خۆی لە ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ، وەک ھەشتەمین یاریزانی ھەڵکەوتەی ئەم ھەڵبژاردەیە خۆی دەرخات .

ھێرشبەرە بوشەھرییەکەی تیپی نیشتیمانی تۆپی پێی ئێران بە دەستخستنی ١١٠ سەرەتی چووە ڕیزی دە یاریزانی ھەڵکەوتەی پۆرتۆگاڵەوە.

«مەھدی تارمی» لەم وەرزەی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ دا ١٨ گۆڵ و پێنج گوڵی ناڕاستەوخۆی لە کارنامەی خۆی دا نەخشاندووە.

سەرپەیڤ