کۆتایی ھاتنی مۆتەکەی ھێرشبەرەکەی ڕیاڵ
ئاب 07, 2020 17:37 Asia/Tehran
«ماریانۆ دیاز» ھێرشبەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنای شکسب پێ ھێناوە.
ماوەیەک لەمەو بەر تەواوی ئەندامانی تیپی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید تاقیکاریی کۆرۆنایان بۆ کراو ئەوە دەرکەوت کە «ماریانۆ دیاز» توشی نەخۆشییەکە بووە.
ھەنگاوەکانی کادێری پزیشکیی ڕیاڵ زۆر خێرا دەستی پێ کردو خرایە کەرەنتینەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «دیاز» ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە کۆرۆنای شکست پێ ھێناوەو ئیدی ھیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی پێوە نییە.