یانەیەکی قەتەری هەوڵی گواستنەوەی سوارێز دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385119-یانەیەکی_قەتەری_هەوڵی_گواستنەوەی_سوارێز_دەدات
یانەیەکی قەتەر لە هەوڵی ئەوەدایە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا بە گرێبەستێکی گەورە «لویس سوارێز»ی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی «بەرشەلۆنە»ی ئیسپانی بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2020 13:08 Asia/Tehran
  • یانەیەکی قەتەری هەوڵی گواستنەوەی سوارێز دەدات

یانەیەکی قەتەر لە هەوڵی ئەوەدایە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا بە گرێبەستێکی گەورە «لویس سوارێز»ی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی «بەرشەلۆنە»ی ئیسپانی بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.

تۆڕی «بی ئێن سپۆرتس» لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە کارگێڕی یانەی «عەرەبی»ی قەتەر چاویان لەسەر تواناکانی «لویس سوارێز»ی ئۆرۆگواییە و دەیانەوێت پلانێک بۆ گواستنەوەی ئەوی یاریزانە دابنێن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت بە پێدانی موچەیەکی بەرزی ساڵانە ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان بگوازنەوە و کارئاسانیش بکەن بۆ ئەوەی «سوارێز» و خێزانەکەی لە باشترین شوێنی وڵاتی قەتەر نیشتەجێ بکەن.

«لویس سوارێز»ی ئۆرۆگوای یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تا هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە هەیە، لەگەڵ ئەوەشا لەسەر رێککەوتنی هەردولا دەتوانن بە پێی هەمان بڕگەکانی ئەو گرێبەستە بۆ ماوەی سالێکی دیکە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە.

یانە قەتەریەکە دەیەوێت بە پێدانی بڕە پارەیەکی زۆر وا لەو هێرشبەرە بکەن هەوڵێستی خۆی بگۆڕێت و لە پێناو بەدەستهێنانی پارەیەکی زۆر ڕو لە یانەی عەرەبی بکات.