ئارسیناڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ «ویلیان» واژۆ کرد
یانه‌ی ئارسیناڵی له‌نده‌ن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ «ویلیان»ی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی «چێڵی» واژووکرد.
له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا یانه‌ی ئارسیناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه که به گرێبه‌ستێکی ئازاد وبۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ «ویلیان»ی به‌ڕازیلی واژووکردووه واته تا هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت و درێسی ژماره 12 ده‌پۆشێت .
له به‌یاننامه‌که‌دا یانه‌ی ئارسیناڵ باسی موچه‌ی یاریزانه‌که‌ی نه‌کردووه ،به‌لاَم به پێی سه‌رچاوه‌کان موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ویلیان 150 هه‌زار پاوه‌ند ده‌بێت .
ویلیان له ساڵی 2013 له یانه‌ی ئانجیه‌ی ڕوسیه‌و به‌رامبه‌ر 30 ملیۆن پاوه‌ند ڕویکرده چێڵسی وله‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش دوو جار خولی ئینگلیزی ویه‌ک جار جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را و خولی ئه‌وروپی بردۆته‌وه و 3339 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه و63 گۆڵی تۆمارکردووه و56 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووه .