یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەبات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385351-یەکێتی_تۆپی_پێی_ھەرێمی_کوردستان_کۆبوونەوەیەکی_ئاسایی_بەڕێوە_دەبات
دوای چەندین مانگ پەک کەوتنی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بەڕێوە بەرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2020 11:42 Asia/Tehran
  • یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەبات

دوای چەندین مانگ پەک کەوتنی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بەڕێوە بەرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، بڕیارە رۆژی شەممە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی یەکیتییەکە بەڕێوەبچێت.

بە پێی ئاگادارینامەیەکی سکرتێری یەکێتییەکە ، داواکراوە تەواوی ئەندامان لە سەعات ١٢ ڕۆژی شەممە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.

جێگای ئاماژەیە ئەوە بۆ زیاتر لە  پێنج مانگ دەڕوات کە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان راگیراوە و لە کۆبوونەوەی رابردووش بڕیاری بوونە پاڵەوانی «نەورۆز» درا بوو لە سەر ئاستی خولی نایاب.