کرانەوەی دووبارەی یاریگای گەورەی یانەی بازیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385395-کرانەوەی_دووبارەی_یاریگای_گەورەی_یانەی_بازیان
یاریگای گەورەی یانەی بازیان جاریکی تر پاش نۆژەنکردنەوەی بە رووی وەرزشکاران دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2020 12:27 Asia/Tehran
  • کرانەوەی دووبارەی یاریگای گەورەی یانەی بازیان

یاریگای گەورەی یانەی بازیان جاریکی تر پاش نۆژەنکردنەوەی بە رووی وەرزشکاران دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، «بەرهەم ئاڵێ» ، سەرۆکی یانەی وەرزشیی بازیان لە لێدوانێکی تایبەت  دا رایگەیاند ، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەین بە شێوازێکی نوێ و بڕیارە حەوتەی داهاتوو لە ئاھەنگێک دا یاریگاکە بکرێتەوە. 

سەرۆکی یانەی بازیان وتیشی: گۆرانکاری زۆر کراوە لە یاریگاکە بە دانانی ١٥٠٠ کورسی کە لە ڕێگەی  جێگری سەرۆکی یانەی وەرزش مسۆگەر کراو وەک دیارییەک  پێمان درا لەگەڵ هاوکاری دارایی نووسینگەی وەرزشی بەڕێز شێخ لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

بە قسەی ناوبراو ، لە سنووری ناحیەکە، ٢٠ تیپی نیشتیمانی هەیە کە سوودمەند دەبن لەو یاریگایە کە نزیکەی ٤٠٠٠ کەس لە خۆ دەگرێت.