«بایرن میونخ» له« لییۆن»ی بردەوە
«بایرن میونخ »له «لییۆن»ی برده‌وه و گه‌یشته یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ.
یانه‌ی «بایرن میونخ» به سێ گۆڵی بێ وهلاَم له یانه‌ی «لییۆن»ی برده‌وه وگهییشته یاری کۆتایی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی «پاریس سانجێرمان» .
له نیوه‌ی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا یانه‌ی «بایرن میونخ» ڕووبه‌ڕووی «لییۆن»بوه‌وه ، له‌خوله‌کی ١٨دا «سێرجی گنابری» گۆڵی یه‌که‌می بۆ «بایرن میونخ» تۆمارکرد و هه‌مان یاریزان له‌خوله‌کی ٣٣ش دا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه باڤارییه‌که تۆمارکرد وتایمی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه کۆتایی هات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌کی ٨٨ «لیڤاندۆڤسکی» گۆڵی سێیه‌می بۆ بایه‌ر تۆمارکرد ویارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه کۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه «بایرن میونخ» گه‌یشته یاری کۆتایی جامه‌که و له یاری کۆتاییشدا ٢٣ی مانگ ڕووبه‌ڕووی پاریس «سانجێرمان» ده‌بێته‌وه.