یۆڤانتۆس چووەتە نێو ململانێی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی
رۆژنامەی «کۆرێری دیللۆ سپۆرت»ی ئیتالی ئاشکرای کردوە کە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی چوەتە نێو ململانێی ئەو یانانەی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەستێرەی ئەرژەنتینی «لیۆنێل مێسی» دەدەن.
رۆژنامە ئیتاڵیەکە باس لەوە دەکات کە یانەی «ئینتەر میلان»ی ئیتاڵی دەیەوێت بەهۆی «مێسی»یەوە ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتو بەهێزتر بکات، بەڵام یۆڤانتۆس دەیەوێت «مێسی» بۆ تۆرینۆ بگوازێتەوە، لە پێناو ئەوەی لەگەڵ مێسی دوانەیەکی بەهێز بۆ وەرزی داهاتو دروست بکات بۆ ئەوەی بگەن بە ناسناوی چامپیۆنس لیگ.
کۆریرۆ دیللۆ سپۆرت باس لەوەش دەکات کە جگە لەو دو یانە ئیتاڵیە، بەرپرسانی یانەی «پاریس سانجێرمان» دەیانەوێت «مێسی» بەرە و پاریس بگوازنەوە، لە پێناو ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ نەیمار یەکتربگرنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە باس لەوە دەکرێت کە یانەی «مانچستەر سیتی» دەیانەوێت بەهۆی پیپ گواردیۆلاوە سەرنجی مێسی بە لای خۆیاندا ڕابکێشن و ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان بگوازنەوە.