نازم شاکرى ئه‌ستێره‌ى پێشووى عێراق گیانى له‌ده‌ستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386347-نازم_شاکرى_ئه_ستێره_ى_پێشووى_عێراق_گیانى_له_ده_ستدا
پاش ململانێیه‌کى توند له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر ، نازم شاکرى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى گیانى له‌ده‌ستدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 10:46 Asia/Tehran
  • نازم شاکرى ئه‌ستێره‌ى پێشووى عێراق گیانى له‌ده‌ستدا

پاش ململانێیه‌کى توند له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر ، نازم شاکرى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى گیانى له‌ده‌ستدا .

 

نازم پاش نزیکه‌ى مانگێک تووشبوونى به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر چاره‌سه‌رى وه‌رده‌گرت به‌ڵام له‌ رۆژانى رابردوو دۆخى ته‌ندروستى ته‌واو تێکچوو تاوه‌کو ئێواره‌ى ئه‌مرۆ گیانى له‌ده‌ستدا .

نازم یه‌کێک بووه‌ له‌ یاریزانه‌ دیاره‌کانى پێشووى عێراق له‌ ساڵى ١٩٥٨ له‌دایکبووه‌و له‌ جامى جیهانى ساڵى ١٩٨٦ به‌رگریکارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه‌ .

له‌ کارى راهێنه‌ریش پۆستى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و چه‌ندین یانه‌ى جیاوازى وه‌رگرتووه‌ .