بەرپاکرانی کێبەرکێی تۆپی پێی چوارقۆڵیی ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386498-بەرپاکرانی_کێبەرکێی_تۆپی_پێی_چوارقۆڵیی_ڕێزگرتن_لە_حەوتەی_بەرەڤانیی_پیرۆز
پشک ھاویشتنی کێبەرکێی تۆپی پێی چوارقۆڵیی ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز بەڕێوەبراو تیپەکانی بەشدا خەنیمەکانی خۆیانیان ناسی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2020 12:19 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کێبەرکێی تۆپی پێی چوارقۆڵیی ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز

پشک ھاویشتنی کێبەرکێی تۆپی پێی چوارقۆڵیی ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز بەڕێوەبراو تیپەکانی بەشدا خەنیمەکانی خۆیانیان ناسی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێ و ڕەسمی پشک ھاویشتنی کێبەرکێی تۆپی پێی چوارقۆڵیی ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز و یادکردنی پلەوپایەی شەھیدان مەھدی ڕەزایی مەجد و ئەبولفەزڵی پارساو سەرداری شەھیئ ناسر کازمی لە شوێنی نووسینگەی جێگرایەتیی فەرھەنگیی بونیادی شەھیدی تارانی گەورە بەڕێوە براو تیپەکانی بەشدار خەنیمەکانی خۆیانیان ناسی.

بەم پێیە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ خەرمانان لە کاتژمێر چارەکێک بۆ ٣ تیپەکانی «بارانی ڕەسانە»و « ھونەرمەندانی حامی» پێکەوە کێبەرکێ دەکەن و لە کاتژمێر چوارو چارەکێک تیپەکانی«ئیستیقلال» و «بنیادی شەھید» پێکەوە کێبەرکێ دەکەن.

ڕۆژی سێ شەممە یەکەمی ڕەزبەر تیپە دۆڕاوەکان لە کاتژمێر چارەکێک بۆ سێ کێبەرکێی ڕیزبەندی و تیپە سەرکەوتووەکانیش لە کاتژمێر چوروچارەکێک دوایین کێبەرکێ بە یەکەوە ئەنجام دەدەن.

ئەم کێبەرکێیانە لە یاریگای پەیام بەڕێوە دەچێت.