ئه‌تله‌تیکۆ یاریزانێکی تازە دێنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386873-ئه_تله_تیکۆ_یاریزانێکی_تازە_دێنێت
بەم رووانە بۆی ھەیە یاریزانێکی «بەرشەلۆنە» بە یانەی «ئه‌تله‌تیکۆ»وە پەیوەست ببێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 13:05 Asia/Tehran
  • ئه‌تله‌تیکۆ یاریزانێکی تازە دێنێت

بەم رووانە بۆی ھەیە یاریزانێکی «بەرشەلۆنە» بە یانەی «ئه‌تله‌تیکۆ»وە پەیوەست ببێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی جیھان ، «لویس سوارێز»ی ئۆرۆ‌گوئێ و یاریزانی یانه‌ی «به‌رشه‌لۆنه»‌ی ئیسپانی لەوانەیە بەم نزیکانه‌‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه بکات‌ .

ھەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامه‌کانی ئەمڕۆی ئیسپانیاش وایان بڵاو کردووەتەوە کە، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی سوارێز بۆ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌ربڕیوه‌ .

ڕۆژنامه‌کان باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن کە ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌تله‌تیکۆ گرێبه‌سته‌که‌ به‌ ڕه‌سمی ئاشکرا بکات.