قائیدی بوو بە باشترین یاریزانی حەوتەی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386961-قائیدی_بوو_بە_باشترین_یاریزانی_حەوتەی_کۆتایی_ھەڵبژاردەی_پاڵەوانان
ھێرشبەرەکەی تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» وەکو باشترین یاریزانی حەوتەی کۆتایی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ناسێندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2020 13:03 Asia/Tehran
  • قائیدی بوو بە باشترین یاریزانی حەوتەی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانان

ھێرشبەرەکەی تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» وەکو باشترین یاریزانی حەوتەی کۆتایی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ناسێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا نووسیویەتی: «مەھدی قائیدی» بەو یارییە جوانەی لە کێبەرکێی یانەکەی لەگەڵ ئەلئەھلیی عەرەبستان لە خۆی پیشان دا، وەکو باشتریت یاریزانی حەوتەی کۆتایی قۆناغی گروپیی کێبەرکێگانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیت ناسێندرا.

قائیدی بە دەستخستنی ۸.۶ خاڵ لە سەججاد شەھباز زادە و ئیحسان پەھلەوان وەپێش کەوت.

مەھئی قائیدی لە یاری لەگەڵ ئەلئەھلی دا نومایشێکی باشی لە خۆی پیشان دا و جیا لە گۆڵ کردن  بەستێنێشی بۆ گۆڵ کردن خۆش کرد و لەو کێبەرکێیەدا وەک باشترین یاریزان لە بەرامبەر ئەلئەھلی دا خۆی دەرخست.