تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران ، بوو بە دووھەمین تیپی ھەڵکەوتەی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387185-تیپی_تۆپی_پێی_پێرسپۆلیسی_ئێران_بوو_بە_دووھەمین_تیپی_ھەڵکەوتەی_ئاسیا
تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران دوای دەرکەوتنی پرشنگداری لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەرەو پلەی دووھەمی تیپەکانی تۆپی پێی ئەم کیشوەرە ھەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 12:02 Asia/Tehran
  • تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران ، بوو بە دووھەمین تیپی ھەڵکەوتەی ئاسیا

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران دوای دەرکەوتنی پرشنگداری لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەرەو پلەی دووھەمی تیپەکانی تۆپی پێی ئەم کیشوەرە ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، ماڵپەڕی «فوتی ڕەنکینگ»، تازەترین ڕیزبەندیی یانەکانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٠ی ھەتا مانگی سپتامبەر ڕاگەیاند کە بە گوێرەیەوە، تیپی «کاشیما ئانتلێرز»ی ژاپۆن لە پلەی یەکەم دایە و تیپی پێرسپۆلیسی ئێرانیش کەوتە پلەی دووھەمی ئاسیا.

بە پێی ئەم ڕیزبەندییە، تیپەکانی تۆپی پێی ئەلھیلالی عەرەبستان و ئەلدوحەیلی قەتەریش پلەی سێھەم و چوارەمیان دەست کەوت.

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران لە قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لەگەڵ تیپەکانی تەعاونی عەرەبستان و ئەلدوحەیلی قەتەرو شارجەی ئیمارات دا ھاوگروپ بوون کە لە ئەنجام دا توانی بە دە خاڵ وەک تیپی یەکەم بگاتە قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی.

لەم قۆناغەدا تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران بۆ «پاختاکور»ی ئوزبەکستان دەچێتە مەیدانەوە. ئەم یارییە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.