«ئالی کەسیر» بوو بە باشترین یاریزانی کێبەرکێکەی نێوان پێرسپۆلیس و پاختاکور
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387240-ئالی_کەسیر_بوو_بە_باشترین_یاریزانی_کێبەرکێکەی_نێوان_پێرسپۆلیس_و_پاختاکور
ھێرشبەرەکەی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس وەکوو دیارترین یاریزانی کێبەرکێکەی نێوان ئەم یانەیەی ئێران و تیپی «پاختاکور»ی ئوزبەکستان ھەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 11:36 Asia/Tehran
  • «ئالی کەسیر» بوو بە باشترین یاریزانی کێبەرکێکەی نێوان پێرسپۆلیس و پاختاکور

ھێرشبەرەکەی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس وەکوو دیارترین یاریزانی کێبەرکێکەی نێوان ئەم یانەیەی ئێران و تیپی «پاختاکور»ی ئوزبەکستان ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس کاتژمێر ٩و چارەکێکی شەوی ڕابردوو بۆ تیپی «پاختاکور»ی ئوزبەکستان چووە مەیدانەوە کە لە ئەنجام دا توانی بە دوو گۆڵ خنیمە ئوزبەکستانییەکەی ببەزێنێ.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیەدا «عیسا ئالی کەسیر» کە توانی لەم کێبەرکێیەدا دوو گۆڵ بنەخشێنێ، وەک دیاری ترین باریزانی ئەو کێبەرمێیە ھەڵبژێردرا.

 تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی ئێوارە لە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردی پاڵەوانانی ئاسیا لە وەرزشگای «جاسم بن حەمەد» بۆ تیپی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان دەچێتە مەیدانەوە.