گەورەڕاھێنی تیپی ئەلنەسر: بەرەوڕووی تیپێکی ھێزمەند دەبینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387292-گەورەڕاھێنی_تیپی_ئەلنەسر_بەرەوڕووی_تیپێکی_ھێزمەند_دەبینەوە
گەورەڕاھێنی تیپی ئەلنەسری عەرەبستان ڕایگەیاند: ئەمەی کە پێرسپۆلیس سێ جار لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەم قۆناغە گەییشتووە گرینگ نییە، ئەلنەسریش ماوەیەکی زۆر بوو بەم قۆناغە نەگەییشتبوو، بەڵام لە ئێستادا لێرەین و سبەینێش بەرەوڕووی تیپێکی ھێزمەند دەبینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 12:51 Asia/Tehran
  • گەورەڕاھێنی تیپی ئەلنەسر: بەرەوڕووی تیپێکی ھێزمەند دەبینەوە

گەورەڕاھێنی تیپی ئەلنەسری عەرەبستان ڕایگەیاند: ئەمەی کە پێرسپۆلیس سێ جار لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەم قۆناغە گەییشتووە گرینگ نییە، ئەلنەسریش ماوەیەکی زۆر بوو بەم قۆناغە نەگەییشتبوو، بەڵام لە ئێستادا لێرەین و سبەینێش بەرەوڕووی تیپێکی ھێزمەند دەبینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕوی ڤیتۆریا» ئەمڕۆ ھەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرلە یاریی سبەینێی تیپەکەی لەگەڵ پێرسپۆلیس وتی: ئەمە ئەو قۆناغەی کۆتایی کە ھەم ئێمەو ھەم پێرسپۆلیس حەزمان دەکرد بەشداری بین، ھەردووکیشمان بە نیلزی سەرکەوتنین. بڕیارە بەرەوڕووی تیپێکی گەورە ببینەوە و تاسەیەکی زۆرمان بۆ بردنەوە ھەیە.

وتیشی: بڕوا بەخۆ بوونمان زۆرە، ڕێز لە تەواوی تیپەکان دەگرین و دەزانین مە تیپەکانی خەنیمیش ھەر بۆ سەرکەوتن دێنە مەیدانەوە. دەشزانین کە لەگەڵ خەنیمێکی سەخت و بەھێز دا بەرەوڕووین.

گەورە ڕاھێنە پۆرتۆگالییەکەی تیپی ئەلنەسری عەرەبستان وتیشی: پێم خۆشە بە ئەرخەیانی بڕۆمە مەیدانەوە، تیپەکەی ئێمە یاریزانی گەنج و بە ئەزمونی لەگەڵدایە، پێرسپۆلیسیش ھەروایەو یاریزانەکانی یەکتر تۆکمە دەکەن. ئەوانە بە ورەیەکی بەرزەوە دێنە مەیدان و بەردەوام تەوژم دەخەنە سەر تیپەکەی بەرامبەریان، بەڵام ئێمەش بەوپەڕی بڕوابەخۆ بوونەوە بەرەوڕوویان دەبینەوە، ڕاستە ئەوانە یاریزانی بەئەزمون و گەنجبان لەگەڵدایە بەڵام تەمەن بۆ من پێوەر نییە، ئەوەی کە لە زەوی دا چی دەکەن پێوەرە کە دیارە دەبێ بەرنامەی بۆ دابڕێژین.