پێڵاوی ئاڵتونی.. ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387432-پێڵاوی_ئاڵتونی.._ڕیزبەندی_گۆڵکارانی_خولە_ناوخۆییەکانی_ئەوروپا
خولە ناوخۆییە گەورەکانی ئەوروپا (ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئیتایا، فەرەنسا، ئینگلتەرا) بەهۆی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 09:31 Asia/Tehran
  • پێڵاوی ئاڵتونی.. ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

خولە ناوخۆییە گەورەکانی ئەوروپا (ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئیتایا، فەرەنسا، ئینگلتەرا) بەهۆی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێن.

 

لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا یاریزانان دەگەڕێنەوە و بۆ ئەنجامدانی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان دەستبەکاردەبن، بۆیە چالاکیی خولە ناوخۆییەکان لەو ماوەیەدا ڕادەگیرێن.

تاوەکو ئێستا، ئەندرێ کراماریچی هێرشبەری یانەی هۆفنهایمی ئەڵمانی بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپای گرتووە، لە پێگەی یەکەمدا لەلایەن هەریەک لە دۆمینیک کالڤێرت لیوین و ئیبراهیما نیانی و سۆنگ هیونگ مینەوە ڕکابەری دەکرێت.لە پلەی دووەمیشدا محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵەوە ڕکابەری ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی نیشانەشکێنی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.