تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 15:41 Asia/Tehran
  • بە پۆزیتیڤ دەرچوونی تاقیکاریی کۆرۆنای دوو  ئەندامی پێرسپۆلیس

تاقیکاریی کۆرۆنای دوو ئەندامی تیپی تۆپی پێی یانەی پێرسپۆلیس بە پۆزیتیڤ ڕاگەیەندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندامانی تیپی تۆپی پێی یانەی پێرسپۆلیس ڕۆژی سێ شەممە بەرلە پرۆڤەکردن کۆرۆنایان لە سەر تاقی کرایەوە ھەتا بۆ بەردەوام کردنی پرۆڤەکانیان گرفتێک نەبێت.

دوابەدوای ئەنجام گرتنی ئەو تاقیکارییە، ئەمڕۆ بەیانی ئەوە دەرکەوت کە دوو کەس لە ئەندامانی تیپی تۆپی پێی یانەی پێرسپۆلیس توششی کۆرۆنا ھاتوون.

«مەزاھیر ڕەحیم پوور» ڕاھێنەری لەشسازیی تیپەکە و « بیھروز یوسفی» ماساژۆری جلسوورەکانی تۆپی پێی ئێران ئەو دوو ئەندامەی یانەی پێرسپۆلیسن کە تووشبووانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە.

 

سەرپەیڤ