«موحەممەدی» بوو بە باشترین یاریزانی حەوتەی لیگی ئەستێرەکانی قەتەر
یاریزانی ئێرانیی تیپی تۆپی پێی ئەلعەرەبی بوو بە باشترین یاریزانی حەوتەی چوارەمی لیگی ئەستێرەکانی قەتەر.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بڵاوکراوەی «ئۆستادولدەوحە» ناوی باشترین یاریزانی حەوتەی چوارەمی لیگی ئەستێرەکانی قەتەری ڕاگەیاند.
ئەم بڵاوکراوەیە «میھرداد موحەممەدی»یی لەبەر تێکۆشانی باشی ئەم یاریزانە لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپی «ئوممە سەلاس» کە «ڕوزبەی چشمی»ش لە یاریزانەکانی بوو، ھەڵبژارد. «موحەممەدی» لەو کێبەرکێیەدا توانی لەدواچرکەکانی یارییەکە گۆڵی سەرکەوتن بۆ تیپەکەی بنەخشێنێ.
لە ڕاپۆرتی بڵاوکراوەکەی قەتەردا سەبارەت بە «موحەممەدی» ھاتووە: ناوبراو لە گواستنەوەکانی ھاوینە لە باتی «مۆرتادا کانجی» چووەتە ڕیزی «ئەلعەرەبی»یەوە. ئەم یاریزانە ئێرانییە توانیویەتی بە تێکۆشانە باشەکەی ئاستی ھێرش بردنی تیپی «ئەلعەرەبی» بەرز کاتەوە.
«مەھدی تۆرابی» لژیۆنە ئێرانییەکەی دیکەی لیگی ئەستێرەکانی قەتەر، ھاومەتەرێزی «موحەممەدی»یە لە تیپی «ئەلعەرەبی»دا.