پۆگبا بەهۆی ماکرۆنەوە وازهێنان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕادەگەیەنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388324-پۆگبا_بەهۆی_ماکرۆنەوە_وازهێنان_لە_هەڵبژاردەی_فەرەنسا_ڕادەگەیەنێت
بەهۆی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لێدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە توڕەیی پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد و وازهێنانی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 10:50 Asia/Tehran
  • پۆگبا بەهۆی ماکرۆنەوە وازهێنان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕادەگەیەنێت

بەهۆی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لێدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە توڕەیی پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد و وازهێنانی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە.

 

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا بەهۆی لێدوانەکانی ماکرۆن دژی ئاینی ئیسلام و خەڵاتکردنی ئەو مامۆستایەی لەلایەن گەنجێکی چیچانییەوە کوژرا، توڕەبووە، لەدوای بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام(دخ) بە بینا بەرزەکانی پاریسدا، یاریزانی ناوبراو بڕیاریداوە چیتر بۆ هەڵبژاردەی لێس بلوس یارینەکات و بەم نزیکانە وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنێت.

تاوەکو ئێستا پۆل پۆگبا، یان فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لەم بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەبووە، کە دەکرێت لەم بابەتەدا وەک سەرچاوەی فەرمی ئاماژەی بۆ بکرێت.