ھونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد لە کرماشان کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388890-ھونەرمەندێکی_بەناوبانگی_کورد_لە_کرماشان_کۆچی_دوایی_کرد
ئەمانوڵڵا تاهیری نابراو بە " ئامان دای" لە هونەرمەندانی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی سونقوڕ کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 19:32 Asia/Tehran
  • ھونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

ئەمانوڵڵا تاهیری نابراو بە " ئامان دای" لە هونەرمەندانی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی سونقوڕ کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمانوڵڵا تاهیری لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری مەقامی ناوچەی کرماشان بوو و لە ژەنینی دووزەلە زۆر شارەزا  و مامۆستا بوو.

لەم پێوەندیەدا بەرپرسی گشتی نووسینگەی مۆسیقای وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی ئەمانوڵڵا تاهیری لە هونەرمەندانی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی سونقوڕی پارێزگای کرماشان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی محەمەد ئەڵڵاهیاری بە بۆنەی کۆچی ئەو هونەرمەندەوە هاتووە: مۆسیقای پارێزگای کرماشان یەکێک لە ژەنیارانی بەناوبانگ و شارەزای خۆی لە بواری دووزەلە لەدەست دا.