تشرینی دووه‌م 19, 2020 13:33 Asia/Tehran
  • حەڤدە وڵات بەشداریی پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە شاری سلێمانییان کردووە

لە ئێستادا دووھەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کردووەو ٢٢٧ ناوەند بە ٤٥ هەزار ناونیشان لە١٧وڵاتی جیهانەوە تیای دا بەشداران .

ئەمە دووەھەم ساڵە، کە پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

پیشانگاکە لەباڵەخانەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەتاسڵوجە بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت. ئەم پێشانگایە لەلایەن کۆمپانیای «ئەتڵەس ئەسیل»ەوە ڕێکخراوە.«شەوقی عومەر»،بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل لەمیانی کردنەوەی پێشانگاکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ئەوەی خستەڕوو، ٢٢٧ ناوەندی ڕۆشنبیریی و ئەدەبیی لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە.

لە پێشانگاکەدا زیاتر لە سێ ملیۆن کتێب نمایشکراون کە ٤٥ هەزار ناونیشانی زانستیی لەخۆدەگرێت لە بوارەکانی تەندروستی، زانستی، ئەدەبیی، ڕۆمان، هونەر، فەلسەفە و ئایین.

لە پێشانگاکەدا کتێب بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی نمایشکراون و هاوڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە پێشانگاکە کردووە بۆ بەدەستهێنانی کتێب.

ڕۆژانە پێشانگا لە کاتژمێر  ٩:١٥ خولەکی سەرلەبەیانی دەکرێتەوە و خوێنەران دەتوانن تا کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە سەردانی بکەن.

سەرپەیڤ