تشرینی دووه‌م 26, 2020 11:05 Asia/Tehran
  • پێشانگای

پێشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "هەورامان،داوێنی ئاسمان" بە هەوڵی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ ئێران، لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "هەورامان، داوێنی ئاسمان" بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ لە ئێران بە بەڕێوەبەرایەتی دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی"، بە هاوکاریی گۆڤاری "وێنەی ساڵ"ی ئێران و هەروەها بە یارمەتی وەزارەتی میراتی کەلتووریی، پیشەسازیی و گەشتیاریی ئێران و پاریزگاری کرماشان لە گالێری مامۆستا "موڕتەزا مومەیز" لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

لەم پێشانگایەدا کە بە بۆنەی پڕۆژەی تۆمارکردنی "ناوچەی هەورامانی ئێران" لە لیستی خەزێنە فەرهەنگییەکانی جیهان بەڕێوەچوو، 70 وێنەی هەڵبژاردە لە 35 فۆتۆگرافەریی کوردی پاریزگاکانی کرماشان و کوردستانی تیایدا نمایش کران، کە کۆمەڵێک وێنەی سەرنجڕاکێش لە سروشت، بیناسازیی، ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ئایین و دابونەریتی تایبەت و بێوێنەی "پیرشالیار" و "پاڵنگان"ی لە خۆگرتبوو.

 

سەرپەیڤ