ئەندامەتیی ئێرانییەک لە ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێی نابیسایانی جیھان
سەرۆکی ئەنجومەنی تۆپی پێ و فوتساڵی نابیسایانی ئێران وەک ئەندامی لێژنەی دراڤیی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێی نابیسایانی جیھان دیاری کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە بڕیاری لێژنەی کارگێڕیی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێی نابیسایان، «فەرھاد سولکی» سەرۆکی ئەنجومەنی تۆپی پێ و فوتساڵی نابیسایانی ئێران، وەک ئەندامی لێژنەی دراڤیی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێی نابیسایانی جیھان دیاری کرا.
ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێی نابیسایان (DIFA) لە ساڵی ٢٠١٠ دا دامەزراو ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی فەرمییە کە تایبەتی گەشەو برەو پێدانی تۆپی پێی نابیسایان و فوتساڵە لە جیھاندا.
ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێی نابیسایان (DIFA) لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەندامی لێژنەی نێونەتەوەیی وەرزشی نابیسایانەو ئامانجە سەرەکیەکانی بریتین لە: برەوپێدانی یاریی تۆپی پێی نابیسایان لە جیھان، ڕێکخستن و ڕاپەڕاندنی ئەم یارییە بە ھاواھەنگیی کێبەرکێی جیھانیی تۆپی پێی نابیسایان و فوتساڵ لە ھەموو تەمەنێکدا «بە ژنان و پیاوانەوە »، ڕێکخستن و بەرپاکردنی ڕووداوگەلی نێونەتەوەیی بە ھاریکاریی ئەنجومەنەکان و بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیی وەرزشیی نێونەتەوەیی پەیوەست بە تۆپی پێی ئەم ئەنجومەنە.