تشرینی دووه‌م 30, 2020 12:47 Asia/Tehran
  • ھێرشبەرە ئێرانییەکەی تیپی «سەنعەتی نەوت» گەییشتنە پۆرتوگال

باڵوێزی ئێران لە پۆرتوگال باسی دەرکرانی ڤیزە بۆ ھێرشبەرە ئێرانییەکەی تیپی «سەنعەتی نەوت»ی ئابادان و گەییشتنی بە پۆرتوگالی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جەعفەر سەلمانی» کە لە چەند وەرزری ئەم دواییە یاریی بۆ  تیپی «سەنعەتی نەوت»ی ئابادان دەکرد، لەم وەرزەدا پەیوەندیی بە تیپی « پۆرتیمۆنێنزە»ی پۆرتوگالەوە کردووە. ئەم یاریزانەی تیپی لاوانی ئێران بۆ وەرگرتنی ڤیزەو چوونی پۆ پۆرتوگال توشی کێشە ھاتبوو کەچی وادیارە لە ئێستادا بە یارمەتیی باڵوێزخانەی ئێران کێشەکەی بۆ چارەسەر کراوە.

«مورتەزا دامەن پاک» باڵوێزی ئێران لە پۆرتوگال لە توییتێردا نووسیویەتی: بە پێ و شوێن گرتن و بەدواداچوونی باڵوێزخانەی ئێران لە لیسبۆن و ھاوکاریی وەزارەتی دەرڕەوەی پۆرتوگال، سەرەنجام ڤیزەی «جەعفەر سەلمانی» دەرکراو ئەم یاریزانە لە ئێستادا گەییشتووەتە پۆرتوگال.

«سەلمانی» لە دایک بووی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ١٣٧٥ی کۆچی ھەتاوییە و ئەمساڵ دەچێتە ڕیزی پرحەشیمەتی یاریزانانی ئێرانیی چالاک لە لیگی پۆرتوگال.

تیپی « پۆرتیمۆنێنزە»ی پۆرتوگال لە ئێستادا بە مسۆگەر کردنی پێنج خاڵ لە حەوت یاری دا لە ڕیزی ھەژدەھەمی لیگی ھەڵکەوتەی پۆرتوگال دایە.

سەرپەیڤ