خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390542-خشتە_و_کاتی_یارییەکانی_ئەمڕۆ_شەممە_بەکاتی_هەرێمی_کوردستان
ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2020 12:28 Asia/Tehran
  • خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی (14) ئەنجامدەدرێن و یانەکانی لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ ڕوبەڕوی یانەکانی کریستاڵ پاڵاس و ساوزامپتن و ئێڤەرتۆن دەبنەوە.

لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا و لە یاری لوتکەدا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا “نو کامپ” میوانداری ڤالێنسیا دەکات.

لە ئیتاڵیا سێ یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان لە یاریگای ئینیۆ تاردێلی لە نێوان پارما و یوڤانتۆس دەکرێت.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا یارییەکانی هەفتەی 13 و 16 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا بایەرلیڤەرکوزن و بایرن میونشن ڕوبەڕودەبنەوە.

کیشوەری ئاسیا ئەمڕۆ یارییەکی گەورە بە خۆیەوە دەبینێت، کە ئەویش یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە لە نێوان یانەکانی پێرسپۆلیسیی ئێرانی و ئۆڵسان هیوندای کۆریای باشوور.

ئەم یاریە ئێستا خەریکە بەڕێوەدەچێ و تا ئەم کاتە لە نیوەی یەکەم گۆڵێک تومار نەکراوە .