نووسراوەکانی سەر دارودیواری فەقرەقای مەھاباد پاککرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390566-نووسراوەکانی_سەر_دارودیواری_فەقرەقای_مەھاباد_پاککرانەوە
بەرپرسی فەرمانگەی کەلەپووری فەرھەنگیی مەھاباد گوتی : بە ھەوڵی کۆمەڵە جەماوەریەکانی ئەم شارە ، نووسراوەکانی سەر دارودیواری شوێنەواری کەونارایی فەقرەقا پاککرانەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2020 05:08 Asia/Tehran
  • نووسراوەکانی سەر دارودیواری فەقرەقای مەھاباد پاککرانەوە

بەرپرسی فەرمانگەی کەلەپووری فەرھەنگیی مەھاباد گوتی : بە ھەوڵی کۆمەڵە جەماوەریەکانی ئەم شارە ، نووسراوەکانی سەر دارودیواری شوێنەواری کەونارایی فەقرەقا پاککرانەوە .

عوبەیدوڵڵا سورخابی بە ھەواڵدەریی کوردپرێسی گوت : پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان ئەرکێکی ھەموانیە بەڵام بەداخەوە ھەندێ کەسی ناشارەزا بە نوسینی یادگاریی لەسەر شوێنەوارە مێژووییەکان ، زیانیان پێدەگەیەنن و ئەوەش  ھۆگرانی کەلەپووری و شوێنەوارە مێژووییەکانی عاجز کردووە . 

وتیشی : لەبەر ئەوە ژمارێک لە کۆمەڵە جەماوەرەیەکان و ھۆگرانی شوێنەوارەکان بە شێوەی خوڕسک قۆڵیان لێ ھەڵماڵی و فەقرەقایان پاککردەوە .