کانونی یه‌که‌م 20, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی

گەڕانەوەی عادل فیردەوسی پور ملیۆنان فۆلۆوەری بەخشییە پەیجی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا.

دوێنێ شەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە نێوان یانەکانی پێرسیپۆلیسی ئێران و ئۆڵسان هیوندای کۆریای باشوور ئەنجامدرا.

یانە ناودارەکەی کۆریای باشوور بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد و نازناوەکەی چنییەوە، بەڵام ئەوەی زیاتر لە ئەنجامەکە سەرنجی هەوادارانی تۆپی پێی ئێرانی ڕاکێشا گەڕانەوەی کۆمێنتارە ناوازەکە بوو، عادل فیردەوسی پور.

پێگەی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پۆستێکی کرد و نوسی “عادل گەڕایەوە”.

دواتر فیدراسیۆنەکە بە فەرمی ئاشکرایکرد، کە کۆمێنتاری ناوداری ئێران و پێشکەشکاری پێشووی بەرنامەی “90 خولەک” وەک کۆمێنتاری یارییەکە دەگەڕێتەوە، ئەو هەواڵەش بۆ فارسی زوبانەکان هاوشێوەی ئاگرێک بوو بە ناو پوش و پاوانی چاوەڕوانیاندا تەشەنەیکرد و پڕۆمۆی گەڕانەوەی ڕۆژنامەنوسەکە لە 18 کاتژمێردا سێ ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

سەرپەیڤ