کلاسیکۆی باله‌ی عیراق ، ئەمڕۆ لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391466-کلاسیکۆی_باله_ی_عیراق_ئەمڕۆ_لە_سلێمانی
له‌ گه‌ڕی کۆتایی قۆناغی یه‌که‌م خولی نایابی تۆپی باله‌ی عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ یارییه‌کی به‌هێز له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2021 11:46 Asia/Tehran
  • کلاسیکۆی باله‌ی عیراق ، ئەمڕۆ لە سلێمانی

له‌ گه‌ڕی کۆتایی قۆناغی یه‌که‌م خولی نایابی تۆپی باله‌ی عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ یارییه‌کی به‌هێز له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌عات 4ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10-1-2021 له‌نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، تیپی خاوه‌ن هۆڵ میوانداری یانه‌ی شورته‌ ده‌کات.

یارییه‌که‌ به‌ کلاسیکۆی باله‌ی عیراق ناسراوه‌و هه‌ردوو یانه‌ رکابه‌رێکی چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌کترن.پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر کردووه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ 5 یاری ڕابردووی تووشی شکستێک هاتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا شورته‌ به‌ پێنج بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ک پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌تی.