بۆکسۆری ١٢ ساڵانی کرماشانی وەک توانامەندێکی ھەڵکەوتەی ئاسیا ناسێندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391546-بۆکسۆری_١٢_ساڵانی_کرماشانی_وەک_توانامەندێکی_ھەڵکەوتەی_ئاسیا_ناسێندرا
«سام سادقی» بۆکسۆری ١٢ ساڵانی کرماشانی لە لایەن فیدراسیۆنی بۆکسی ئاسیاوە وەک توانامەندێکی ھەڵکەوتەی ئەم وەرزشەو ئەندامێکی چینی تازە لاوان ناسێندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2021 08:17 Asia/Tehran
  • بۆکسۆری ١٢ ساڵانی کرماشانی وەک توانامەندێکی ھەڵکەوتەی ئاسیا ناسێندرا

«سام سادقی» بۆکسۆری ١٢ ساڵانی کرماشانی لە لایەن فیدراسیۆنی بۆکسی ئاسیاوە وەک توانامەندێکی ھەڵکەوتەی ئەم وەرزشەو ئەندامێکی چینی تازە لاوان ناسێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی بۆکسی ئاسیا لە ماوەی ئەم مانگەدا چەند کەس لە بۆکسۆرە تازەلاوانی دانیشتووی ئەم بەژەی وەک توانامەندانی ھەڵکەوتەی ئەم بوارە وەرزشییە ناساندووە کە «سامی سادقی» بۆکسۆری تازەلاوی کرماشانیش لە نێویاندایە.

بە قسەی «ئەشکان تاھیری» ڕاھێنەری ئەم بۆکسۆرە تازە لاوە، «سام» نزیکەی ساڵێک و سێ مانگە کە وەرزشی بۆکسی دەست پێ کردووەو ھەتا ئێستا لە چەندین خولی کێبەرکێی دۆستانەدا سەرکەوتوو بووە.

ئەم ڕاھێنەرەی وەرزشی بۆکس لەو باوەڕەدایە کە ڕەچاوکردنی دروستی تەکنیکی بۆکس، لە سەر ھەست بوون و وریایی، وزەو ئامادە بوونی لە ڕووی جەستەییەوە ھۆکاری ھەڵبژێردرانی ئەم بۆکسۆرە تازەلاوەی کرماشان دێتە ئەژمار وەک توانامەندێکی ھەڵکەوتە لە بەژی ئاسیادا.